بە هۆی شۆرتی کارەباوە ١٠ دۆنم پوش و پاوان سوتا

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی شۆرتی کارەباوە لە ناحیەی سێوسێنان ١٠دۆنم پوش و پاوەن سوتا.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هۆی شۆرتی کارەباوە  لە یەکێک لە گەیەنەرەکانی  تەزوی کارەبای ئەو سنوورەوە ئاگرێکى بەرفراوان لە گوندى بەلەکجارى سەر بە بنکەى سێوسێنان کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى ١٠دۆنم پوش و پاوەن سوتاوە.

 

ئاماژەش بەوە کراوە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سێوسێنان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە