هیندستان هەشت چەکداری پاکستانی دەستبەسەر دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

پۆلیسی جامۆ ئاماژە بەوە دەکات ئەو ٨ چەکدارە سەر بە گروپێ “لەشکر و تیبەی” قەدەغەکراون.

 

میدیاکانی هیندستان هەواڵی دەستبەسەرکردنی هەشت چەکداری سەربە گروپی لەشکر تیبەیان ڕاگەیاند، بە پێی ڕاپۆرتێکی پۆلیسی هیندستان ئەو چەکدارانە تومەتبارن بە ترساندن و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی تۆقێنەر.

 

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەند ئەندامێکی ئەو گروپە توندڕەوە سەرانەیان لە دانیشتوانی هەریمی جامۆ و کشمیر وەرگرتووە.

 

و. دانا زەنگەنە