ترەمپ ئامادەیی خۆی دەربڕیوه بۆ کۆبونەوە لە گەڵ سەرۆکی ئێران

بچووکردنەوە گەورەکردن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆببێته‌وه‌.

 

 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی كۆببێته‌وه‌.

 

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ترەمپ چەند جارێک ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ سازکردنی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ئێراندا، بەڵام دووەمیان ئەو داواییەی ڕەتکردووەتەوە و مەرجی هەڵگرتنی سزاکانی داناوە لە بەرامبەر هەر دانوستانێکدا لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکادا.

 

و. دانا زەنگەنە