سەرکێشییەکانی کۆریای باکوور بەردەوامن 

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای هەڵدانی دوو موشەکە دوورهاوێژەکەی، کۆریای باشوور نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت.

 

 

میدیاکانی کۆریای باکوور هەواڵی هەڵدانی دوو موشەکی دوورهاوێژیان ڕاگەیاند بە ئاراستەی کەناراوییەکانی ژاپۆن.

 

 

سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو موشەکیان لە ناوچەی کاپشۆنی بیۆنگانەوە هەڵداوە بە ئاراستەی کەناراوییەکانی ژاپۆندا.

 

ئەم کارەی بیۆنگیانگ ناڕەزایی سیئۆلی لێکەوتەوە و ڕایان گەیاند ئەم هەنگاوەی کۆریای باکوور پێشێلکردنێکی دیاری ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە و دەبێت ڕێی لێ بگیرێت.

 

و. دانا زەنگەنە