عەلی باباجان دەنگۆی دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی پشتڕاست دەکاتەوە و وادەی ڕاگەیاندنیشی ئاشکرا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەندامەکەی پێشووی ئاکپارتی دەڵێت پارتە نوێیەکەمان بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، یسا و دەستوور دەبێت.

 

عەلی باباجان دامەزرێنەر و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ،،قەراری تورکی،، ئەوەی ئاشکراکرد دوای کەڵەکە بوونی کێشە ناوخۆییەکانی ئاکەپە پارتێکی نوێ دروستدەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی پارتی دەسەڵاتدار.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە پارتەکەی بڕوای تەواوەتی دەبێت بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ سەروەربوونی یاسا، بۆ ئەم مەبەستەش لە وتووێژدایە لە گەڵ هاو ئاوازەکانیدا بۆ کۆکردنەوەی سەرکردە دیار و بوێرەکان بۆ سەرکردایەتی کردنی پارتە نوێیەکەیان.

 

باباجان نەیشاردەوە نیگەرانن لە دۆخی ئێستای تورکیا و لەسەر ئەو بنەمایانەش بیرۆکەی ئەو پارتەیان لا گەڵاڵە بووە و وتیشی هەوڵدەدەن پێش هاتنی ٢٠٢٠ پارتەکەی ڕابگەیەنێت.

 

شایەنی باسە عەلی باباجان یەکێکبووە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەند پۆستێکی گرنگی بەڕێوەبردووە لەوانەش وەزیری دارایی، دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوش بووە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٩ بۆ ٢٠١٥.

 

و. دانا زەنگەنە