هۆک: ئەگەر جیهان ڕووبەڕووی ئێران نەوەستێتەوە ئەوا تادێت هەژمونی زیاتر دەبێت لە ناوچەکەدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران، نایانەوێت ئەزمونی لوبنان لە یەمەن دووبارە ببیتەوە و دەبێت ئەو یارییە ڕابگیرێت.

 

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆڕناڵدا، وتی “پێویستە لە سەر هەموو جیهان ڕووبەڕووی حەزە سەركێشییەکانی ئێران ببنەوە ئەگەر نا لەتە مانگەکەی دەکات بە مانگێکی تەواو” وەکو ئاماژەیەک بۆ پڕ دەسەڵاتبوونی ئێران لە ،،هیلالی شیعیدا.

 

ناوبراو هۆشداریشی دا لە زیادبوونی دەسەڵاتی ئێران ئەگەر ڕێگای لێ نەگێرێت سنووری وڵاتانی لوبنان، سوریا، عێراق و یەمەنیش تێدەپەڕێنێت.

 

هۆک وتیشی ئەگەر ڕێ لە هەژمونی ئێران نەگیرێت ئەوا نمونەی حزبوڵا لە یەمەنیش دووبارە دەبێتەوە.

 

شایەنی باسە بە هۆی پابەند نەبوونی تاران بە مەرجەکانی واشنتۆنەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی ناوەندە ئەتومییەکانییەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی جەمسەر تابێت بەرەو هەڵکشان دەڕوات.

 

و. دانا زەنگەنە