وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا لە خوێندکاران دەکات بە وردی و وریاییەوە هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبکەنەوە.
لە کاژێر ٥:۰۰ ی ئەمڕۆ سێشەممەوە ۱۰/۹/۲۰۱۹ زانكۆلاین بۆ ماوەى۱۰ رۆژ کارا دەکرێت بۆ دەرچووانى پۆلی ۱۲‌ی ئامادەیى تاوەکو کاژێر ۱۲‌ی شەوى ۲۰/۹/۲۰۱۹.
ده‌رچوانی ۱۲‌ی ئامادەیی بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ و یوزەیەرنەیم و پاسوۆرد كە پێشتر له قوتابخانەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه، ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه لە ڕێگای پێگەی:
www.regayzanko.com
هەواڵ. دانا زەنگەنە