١٨ ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا ڕۆژێکی ڕەشی تێپەڕاند

بچووکردنەوە گەورەکردن
١١ سێپتەمبەری ٢٠٠١، ڕۆژی سێشەممە پاش ئەوەی لەڕیگەی چوار فڕۆکەی ئەمریکییەوە هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر شوێنە هەستیارەکانی ئەو وڵاتەو نزیکەی ٣ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، بەمەش ئەمریکا ڕۆژێکی ڕەشی بەڕێکرد.
لە ١١ سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١دا  ١٨ ساڵ لەمەوبەر چوار ناوچەی هەستیاری ئەمریکا لەڕێگەی چوار فڕۆکەوە بە ئامانجگیرا، کە لەلایەن بەشێک لە چەکدارانی گروپی قاعیدەوە ئەنجامدرا، کە ژمارەیان ١٩ کەسبوو.

 

یەکەم هێرشی سەر ئەمریکا لە ڕیگەی فڕۆکەیەکی ئەمریکا ئێرلاین بوو کاتژمێر ٨:٤٦ خولەکی بەیانی بە کاتی نیویۆڕک بە مەبەستی گەشتکردن بۆ لۆس ئەنجلس بە ٩٢ سەرنشینەوە بە ئاسمانەوە بوو، بەڵام پاش ڕفاندنی فڕۆکەکە ئاڕاستەی گەشتەکەیان گۆڕی لە لۆس ئەنجلسەوە بۆ تاوەری ژمارە ١ی سەنتەری بازرگانی لە نیویۆرک.

 

 

 

لە دووەم هێرشدا، هەمان جۆری فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی بۆسنە بە ٥٦ سەرنشینەوە هەڵفڕی، پاش ڕفاندن ئاڕاستەکەی گۆڕدرا بۆ تاوەری دووەمی سەنتەری بازرگانی نیویۆرک، و هێرشی سێهەمیش فڕۆکەیەکی دیکە کاتژمێر ٩:٣٣ خولەک بەکاتی نیویۆرک لە فڕۆکەخانەی داڵاس هەڵفڕی، هاوکات بەرەوە لۆس ئەنجلس گەشتی دەکرد، بەڵام چارەنووسی خۆ کێشان بوو بە هەستیارترین باڵەخانەی ئەو وڵاتە کە پینتاگۆن بوو.
 

فڕۆکەی چوارەم لە فڕۆکەخانەی وارک هەڵفڕی کە فڕۆکەیەکی گەشتیاری بوو بەرەو سانفڕانسیسکۆ گەشتی دەکرد، بەڵام لە ویلایەتی بەنسلڤیا کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشین و چەکدارەکانیش کە ژمارەیان ٤٤ کەس بوو گیانیان لەدەستدا.

 

لە هێرشەكانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا، نزیکەی ٣ هەزار كەس كوژران، ئەو ١٩ چەكدارەش كە دەستیان بەسەر چوار فڕۆكەكەدا گرتبوو لەو ژمارەیەدا هەژماركراون، خەڵكی ٧٨ وڵاتی جیاواز، لە یەك رۆژدا و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا لە سێ ویلایەتی نیویۆرك و واشنتۆن و پەنسلڤانیا گیانیان لەدەستدا.

کۆشکی سپی و پینتاگۆن دوابەدوای هێرشەکان شەڕی دژی تیرۆریان ڕاگەیاند بەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی ئەمریکا دروستبوو، هەر لەو ساڵەدا ئەمریکا هێرشی کردە ئەفغانستان، وە پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق لەژێر دەستی سەدام حسێن و حزبی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەستی پێکرد.

 

هاوپەیمانی ناتۆ پاش تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکان ڕایگەیاند، ھێرشکردنە سەر ھەر ولاتێکی ئەندامی ناتۆ وەک ئەوەیە ھێرش کرابێتە سەر ھەر ١٩ وڵاتەکە، بەوەش ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتییەکی گەورەی بە دەستھێنا و دوو پارتە سەرکیییەکەی ئەمریکاش لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران لەوکاتەدا ناکۆکییەکانی خۆیان لە بیر کرد.

 هەواڵ. پێشکەوت خلیل