ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و سێ پرسی گرنگ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا دەخرێتەڕوو.

 

هەروەها، گفتوگۆكردن لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.

 

هەرلە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی دەکرێت، کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.
هەواڵ. شەهێن وەهاب