وەفدێکی هاوپەیمانی سەردانی ئایدن مەعروف وەزیری هەرێمیان کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی، بەمەبەستی پیرۆزبایی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانیان سەردانی ئایدن مەعروف وەزیری هەرێمیان کرد.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو، لە هەریەکە لە د. ئاشتی ستار و ڤەلەنتینا عەبدولڕەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، و شیراز عەبدولغەنی ئەندامی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی، لەلایەن ئایدن معروف وەزیری هەرێم لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی، پیرۆزبایی خۆیان و سەرجەم هاودیدانیان گەیاندە وەزیری هەرێم و هەردوولا جەختیان لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانیان کردەوەو بە گرنگیەوە باسیان لە کاری پێکەوەیی کرد لە بەرەو پێشبردنی پارێزگاکە و خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیان.

 

ئەم دیدارە درێژکراوەی سەردان و دیدارەکانی هاوپەیمانییە بۆ لای دامەزراوە یاسایی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامیداوە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و خزمەتی هاوڵاتیان.

 

 

 

 

ژوری هەواڵ