چوار ئەندامەکەی هەڵەبجە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلیمانی دەمێننەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
تاکاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاگان ٤ ئەندامەکەی هەلەبجە لە پاریزگای سلێمانی وەک ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەمیننەوە.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی دانانی کورسییەکانی ئەنجوومەن بەپێی ژمارەی دانیشتووان دیاری دەکرێت، پیشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەن کە لە ئێستادا ٣٢ ئەندامن، کەمبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ٢٥ کەسەی بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بەدامەزراندن بووە، بەڵام ئێمە بە هەڵبژاردن بووین و تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو بەردەوام دەبین لەسەر کارەکانمان.
٤ ئەندامەکەی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە سەرکەوتوون بۆ ئەنجوومەنەکە، دوو ئەندامیان لە فراکسیۆنی یەکێتی و پارتین و دوو ئەندامەکەی دیکە لە فراکسیۆنی یەکگرتوون.
هەواڵ. پێشکەوت خلیل