ئەمریکا سزا بەسەر ژمارەیەک لە ڕێبەرانی گروپە تیرۆرستیەکاندا دەسەپێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ساڵیادی رووداوی 11ی سێپتێمبەردا سزای نوێ بەسەر رێبەرانی گرووپە تیرۆریستییەكا و ئەو كەسانەشدا دەسەپێنن كە پێوەندییان بە گرووپەكانەوە هەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، ئەمریکا لە هەژدەیەمین ساڵیادی رووداوی تیرۆریستی 11ی سێپتێمبەر، سزای نوێی بەسەر ڕێبەرانی گرووپە تیرۆریستییەكان و كۆمپانیاكانیان و ئەو كەسانەشدا سەپاندووە كە پێوەندییان بە گرووپەكانەوە هەیە.
ئاشکراشیکردوە، هەریەك لە گرووپەكانی حەماس، حزبوڵا، قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و قاعیدە و داعش لەو لیستەدا ناویان هاتووە كە ئەمریکا سزای داون.
ئەو وەزارەتە باسی لەوە کردوە، وڵاتەکەی ئامانجیەتی سەرچاوەی دارایی ئەو رێكخراوانە بە تەواوی ببڕێت و تەنانەت ناوی هەندێك رێبەری ئەو گرووپانەی هێناوە كە ئەمەریكا سزای داون، لەوانە محەمەد سەعید ئێزیدی كە سەرۆكی نووسینگەی فەلەستینی قودسە لە لبنان، هاوكات ناوی زاهیر جەبارین هاتووە كە لە توركیا نیشتەجێیە و پردی پێوەندی نێوان حەماس و قودسی توركیایە.
هەواڵ. شەهێن وەهاب