سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

 

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت، و رۆژی یەکشەممەش ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا.

 

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە پلانیدایە، تا ٢٤ی مانگ بەپێدانی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بهێنێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب