کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێکانی ئاشکرا کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

کۆمپانیای ئەپڵ پەردەی لەسەر سێ بەرهەمی نوێی ئایفۆن لابرد، بەناوی ئایفۆن ١١ و هاوشیوەکانی وەک ئایفۆن پرۆماکس و ئایفۆن پرۆ.

 

 

رۆژی سێشەممەی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ کەیەکێکە لەکۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیای مۆبایل، سێ بەرهەمی لە وڵاتی چین ئاشکراکرد بەناوی ئایفۆن ١١ و هاوشیوەکانی وەک ئایفۆن پرۆماکس و ئایفۆن پرۆ.

 

 

لێنزی کامێراکانی دواوەی ئەم مۆبایلە ١٢ مێگاپێکسڵە، بە سیستمی سێ دووری کاردەکەن، ئەم تایبەتمەندیە وەک خاڵی سەرەکی لە فرۆشتنی مۆبایلەکەدا سەیردەکرێت.

 

بەرهەمەکە بە شەش رەنگی جیاواز دروستکراوە، نرخی ئایفۆن ١١، ٦٩٩ دۆلارەو ئایفۆن  پڕۆ, پرۆماکس نرخەکانیان بە ١٠٠٠، ١١٠٠ دۆلارە.

 

وەک دەبینرێت نرخی ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای ئەپل بەبەراورد بەساڵی رابردو بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەم دابەزینە نرخەکەیدا وەک هەنگاوێک سەیردەکرێت لە  باشترکردنی فرۆشی بەرهەمەکانی کۆنپانیاکە کە بەهۆی شەری بازرگانی نێوان چین-ئەمریکا لە داکشانی بەردەوامدایە.

 

بەپێی زانیاریەکان، کۆمپانیای ئەپڵ رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی سێپتەمبەر بەرهەمەکە دەکاتە بازارەوە.

 

 

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل