ترامپ لە وتارێکدا بڕیارێكی‌ سه‌ربازی‌ ڕاگەیاند

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە هەژدەمین ساڵیادی رووداوە تیرۆرستیەكەی 11ی سێپتەمبەر، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ دا بودجه‌ی‌ سه‌ربازی‌ زیاد بكات.

 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌وتارێكدا له‌ رێوڕه‌سمی‌ 18هه‌مین ساڵیادی‌ هێرشه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ردا رایگه‌یاند كه‌ بودجه‌ی‌ سه‌ربازی‌ زیاد ده‌كات.
ترامپ وتی‌، “نامانه‌وێت بكه‌وینه‌ ململانێكانه‌وه‌، به‌ڵام به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئه‌مریكا”.

دادوەری دۆسیەی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەریش، وادەی دادگاییكردنی پلانداڕێژەر و تۆمەتبارانی ئەو هێرشانە دیاری دەكات.

 

هەژدە ساڵ لەمەوبەر‌و لە رۆژی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001، دوو رووداوی گەورەی تیرۆریستی لەئەمریكا روویان دا، كاتێك دوو فڕۆكە خۆیان كێشا بە باڵەخانەكانی ناوەندی بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرك و فڕۆكەیەكی دیكەش خۆی كێشا بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، پنتاگۆن، چوارەم فڕۆكە لەلایەن سوپای ئەمەریكا لە نزیك ویلایەتی پێنسڵڤانیا خرایە خوارەوە، كە ئامانجی ئەوەبوو، خۆی بكێشێت بە كۆشكی سپی.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب