ترەمپ: لەشکرکێشی وڵاتەکەم بۆ سەر خاکی عێراق گەورەترین هەڵەبوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، هەوڵی ئەوە نادەین سیستمی دەسەڵاتی ئێران بگۆڕین، هەروەها لەشکرکێشی وڵاتەکەی لە ڕابردوودا بۆ سەر خاکی عێراق هەڵەیەکی گەورەبوو کە ئەنجامدرا.

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، لەشکرکێشی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر خاکی عێراق هەڵەیەکی گەورەبوو ئەنجامدرا، هەروەها نامانەوێت هەمان هەڵە دووبارە ببێتەوە و نیازی کۆتایی هێنانمان بە دەسەڵاتی ئێستای ئێران نییە.

 

ترەمپ سەبارەت بە دوورخستنەوەی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جۆن بۆڵتن ئەوەی خستەڕوو، تا ئێستا پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ ئەو پۆستە و دوورخستەنەوەی بۆڵتن لە پۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوڕا نەبووم لە نزیکبوونەوەی لیبیا و هاوشێوەکانی.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیان، کە چیتر کۆشکی سپی پێویستی بە کارەکانی بۆڵتن نییە.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل