حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ هەردوو لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەو.

 

دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكوومەت بۆ بەغداد.

 

بەپێی زانیاریەکان، شاندەکەی حکومەت لە کۆبونەوەکەدا داتاو زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانی کوردستان دەدات.

 

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەكات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردن سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب