کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ نزمترین پلە  ٢٣ دەبێت، هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ دەبێت و نزمترین ٢١ پلە دەبێت هاوکات لە شاری کەرکوکیش بەرزترین پلەی گەرما ٣٨ دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە دەبێت.

 

هەر بە پێی پێشبینییەکان، سبەی هەینی ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ دەبێت و نزمترین پلە ٢٢ دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلە ٣٤ دەبێت و نزمترینی ٢٠ دەبێت هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ٣٨دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە دەبێت.