فەڕەنسا ئامادەیە ١٥ ملیار دۆلار بداتە ئێران

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری پێدانی 15 ملیار دۆلاری بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لە بەرامبەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە.

 

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای ڕاگەیاندوە، “لە ڕوانگەی گەلی ئێران و حکومەتەکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە هەلو مەرجی سزا سەپێنراوەکاندا هیچ واتایەکی نیە”.

 

رۆحانی وتوشیەتی” کۆبونەوەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک تەنها کاتێک ڕێی تێدەچێت کە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن”.

 

هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا، ماکرۆن ئامادەیی حکومەتەکەی دەربڕی بە “پێدانی15 ملیار دۆلار بە ئێران لە بەرامبەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە، “رۆحانی رێزی لەو هەوڵانەی حکومەتەکەی ماکرۆن گرت و سوربونی ئێرانی لە دەرچونی زیاتر لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە و جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی بە ماکرۆن راگەیاند.

 

رۆحانی و هاوتا فەرەنسیەکەی، لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە لە ڕاوێژەکانی نێوانیان بەردەوام بن.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب