٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان

دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی وەکو میدیای فەرمیی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت وەکو خزمەتکردنێک بە ژنانی کوردستان و جیهان گرنگی تەواو بدات بە ڕۆژی ٨ی مارس کە وەکو ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستنیشانکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستەوە دەست دەکات بە ڕووماڵکردنی ئەو یادە جیهانییە و ئەو ژنانە دەدوێنین کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا و لە بوارە جیاوازەکاندا توانیویانە خزمەت بە کۆمەڵگە و پرسەکانی ژنان بکەن.