وتەبێژی حکوومەت: بەرلە هاتنی وەرزی زستان ڕێگا و بانەکان چاکدەکرێنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، بۆ نۆژەنکردنەوەی هەر چوار پارێزگەکە بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ى ئه‌یلوول، د.جووتیار عادل وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕاىگه‌یاند، بڕى 33 ملیار و 876 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێ و بانه‌كانى هه‌ر چوار پارێزگا و دوو ئیداره‌كه‌یه‌ ته‌رخان كراوه‌.

 

وته‌بێژى حكوومه‌ت ئەوەشی ڕاگەیاند، به‌ر له‌هاتنى وه‌رزى زستان و له‌ماوه‌ى دوو مانگ و نیودا ته‌واوى ڕێ و بانه‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه‌.

 

لە ماوەی ڕابردوشدا، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان بڕیاریدا ته‌واوى ڕێ و بانه‌كان پێش هاتنى وه‌رزى زستان چاك بكرێنه‌وه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب