هاوپەیمانی: لە کەرکوک بووینەتە هەوێنی تەبایی و پێکەوەژیانی هێز و لایەنە سیاسییەکان

بچووکردنەوە گەورەکردن

گفتوگۆکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک چڕ بوونەتەوە و هاوپەیمانی نیشتمانی بەشدارێکی کارای کۆبوونەوەی لایەنەکانە و سەرکردەیەکی هاوپەیمانیش رایدەگەیەنێت: هاوپەیمانی هەوێنی تەبایی لایەنەکان و پێکەوەژیانە بۆ خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکییەکان.

 

د.موئمین زه‌ڵمى ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند: “هاوپەیمانی وەک هێزێکی مەدەنی باوەڕی تەواوی بەوەیە تاکە بژاردە‌ بۆکاری سیاسی بەشداری هەڵبژاردنە و بە گرنگییەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانین، لەوە گرنگتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاکە، وانە لە ڕابردوو وەربگیردرێت و چیتر سومعەی پرۆسەکە بە هەڵبژاردنی ساختە لەکەدار نەکرێت”.

 

بە گوێرەی وتەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی، لە ئێساتدا لە دیراسەی هەڵبژاردنەکانن و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن، دەشڵێت “بە ئاستێکی بەرزی بانگەشەوە بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکەین و لە ڕاهێنانی کاندیدەکانمانین، ئومێدمانە هێز و لایەنەکان بە بەرپرسیارییەتییەوە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکەی داهاتوو بدەن”.

 

ده‌باره‌ى پێكهێنانى لیستى هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوك و به‌شدارى هاوپه‌یمانى تێیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد “هاوپەیمانی بەشداری هەموو کۆبوونەوەکانی کردووە و لەگەڵ هێز و لایەنەکاندا پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیەو بووینەتە هەوێنی تەبایی لایەنەکان و پێکەوەژیان بۆ خزمەتی کەرکوکییەکان، ئەوەی بەلای هاوپەیمانییەوە بۆ کەرکوک ئەسڵە، گرنگ خزمەتکردنی کەرکوکییەکانە، چی باش بێت بۆیان ئێمە ئەوە دەکەین، ئەمە بۆ پارێزگاکانی تری عێراقیش ڕاستە، ئێمە بە وردی دیراسەی جۆری بەشدارییەکان دەکەین”.

 

وا بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە کوردییەکان چاویان لەسەر کەکوکە و لە ئێستاشەوە کۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنەکان دەستیپێکردووە و ئەگەر ی بەهێز ئەوەیە لیستێکی هاوبەش بۆ کەرکوک دروست بکرێت.