واشنتۆن ٥ ملیۆن دۆلار دەدات لە بەرامبەر زانیاری لەسەر گروپێکی چەکداریدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

دژەتیرۆری ئەمریکا ٥ ملیۆن دۆلاری داناوە وەکو خەڵات بۆ هەر کەسێک زانیاریان بداتی لەسەر گروپێکی توندڕەو.

 

 

نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە واشنتۆن بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە وەکو خەڵات بۆ هەر کەسێک زانیاری یاخود هاوکاریان پێشکەش بکات لە سەر سێ سەرکردەی گروپی ،، حوراس ئەلدین ،، لە سوریا.

 

لە تویتێکدا ئەو دەزگایە ناوی هەر سێ سەرکردەکەی بڵاوکردووەتەوە ئەوانیش پێکهاتوون لە فاروق سوری، عەبدولکەریم میسری، و سامی عەریدی.

شایەنی باسە گروپی حوراس ئەلدین لە ساڵی ۲۰۱۸ دا ڕاگەیەندراوە لە سوریا و زوربەی ئەندامانی هەردوو گروپی تەحریر شام و بەرەی نوسڕەیان لە خۆگرتووە.

 

و. دانا زەنگەنە