جۆرێک لە مار ماسی دەتوانێت بڕێکی زۆر لە کارەبا بەرهەمبهێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

زاناکان ئەم جۆرە مارماسییە، بەرزترین ڕێژەی تەزووی بارگەی کارەبایی تۆمارکردووە.

 

 

دوای ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک لەسەر جۆرێک لە مار ماسی کە لە دارستانەکانی ئامازۆندا دەژێت، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە مار ماسی ناسراو بە ،، Electrophorus electricus ،،  لە توانایدایە بارگە کارەباییەک دروست بکات بە بەرزترین ڕادەی لەرەلەر کە ڕێژەکەی دەگاتە ۸٦۰ ڤۆلت.

 

 

زاناکان ئاماژەیان بەوەکردووە دروستبوونی ھێزی موگناتیسی و کارۆموگناتیسی یەکێکە لە چوار ھێزە بنەڕەتییەکەی سروشت و ئەو  بارگە کارەباییانە لە چەند گەردیلەیەک دروست دەبێت کە بریتییە لە ئەلیکتڕۆن و پڕۆتۆن و بوونی بارگەی کارەبایی ھێزی کارۆموگناتیسی دروست دەکات لە جەستەی ماسییەکەدا.

 

و. دانا زەنگەنە