داود ئۆغڵۆ ڕەخنەی توند لەسیاسەتەكانی ئەردۆغان دەگرێت و پارتەکەشی بەڕێوەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی حکومەتی پێشووی تورکیا دەست لە کارکێشانەوەی خۆی دوپاتکردەوە لە داد و گەشە و ودەڵێت ئەرکی سەرشانیانە پارتێکی نوی دروست بکەن.

 

 

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و هاوپەیمانی ئەردۆغان و هاوکات دامەزرێنەری ئاکپارتی بووە، ڕەخنەی توندی ئاراستەی پارتی دادو گەشەی فەرمانڕەوا كرد و تی ” بە شانازییەو چەندین ساڵ خزمەتم کردووە لە ئاکپارتیدا، بەڵام  ئێستا لەو پرەنسیپ و بنەمایانە لایداوە کەئەوکات لە سەری دامانمەزراند”.

 

ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئۆغڵۆ ڕایگەیاند   دەستیان لەکارکێشاوەتەوە لە ئاکپارتی و وتی ” دروستکردنی پارتێکی نوێ بەرپرسیاریەتیەکی نیشتمانییە و ئەرکێکی مێژوییە لەسەرشانمان بەرامبەر بە گەلەکەمان”.

 

ناوبراو  لاوازی ئاستی كاری ئاکپارتی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی توركیا لە  ماوەی ڕابردوودا گەڕاندووەتەوە بۆ گۆڕینی سیاسەتەكانی ئەو پارتە و هاوپەیمانییەتی لەگەڵ پارتە نەتەوەییەكانی تورکیادا.

 

بە ڕای ئۆغڵۆ ئەو سیاسەتەش زیانێکی زۆری  بە سیستەمی جیاكردنەوەی نێوان دەسەڵات و دامەزراە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە  گەیاندووە.

شایەنی باسە داود ئۆغڵۆی تەمەن ٦۰ ساڵ،  لە دایکبوی شاری  قۆنیایە لە ساڵی ۱۹٥۹ و خێزاندارە و لە ساڵەکانی ۱۹۹٥- بۆ ۱۹۹۹ وەکو مامۆستا دەستبەکاربووە لە زانکۆی مەڕمەڕە لە ساڵەکانی  ۲۰۱٤-۲۰۱٦ سەرۆکایەتی حکومەتی کردووە و ماستەری هەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا.

 

و. دانا زەنگەنە