دادگایەک لە نیویۆرک لێکۆڵینەوە لە سامانی ترەمپ دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی ئەمریکا سەرچاوەی سامانەکەی ئاشکراناکات بۆ دادگای فیدراڵی.

 

واشنتۆن چەند دادوەرێک بانگێشتنامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە بچێتە بەردەم دادگای فیدراڵی لە نیویۆرک.

 

دادگاکە داوش دەکات ترەمپ وتەی خۆی پیشکەش بکات سەبارەت بە سکاڵای چەند وەبەرهێنەرێک تومەتباریان کردووە بە بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی.

 

چاودیرانی سیاسی باس لەوە دەکەن ئەگەر ترەمپ ئەم کەیسەی بەسەردا ساغببێتەوە ئەوا تومەتباردەکرێت بە پێشێلکردنی دەستوری ئەمریکا ئەمەش بەنەرێنی دەشکێتەوە بەسەر ناوبراودا و کاریگەریشی دەبێت لە سەر هەڵبژاردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

 

و. دانا زەنگەنە