تورکیا دەروازەیەکی سنوریی نوێ لەگەڵ عێراق دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ عێراق بەرزدەکەنەوە و دەروازەیەکی نوێش لەنێوان هەردوو وڵاتتدا دەکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی لە زاری چاوشئۆغلۆوە وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە “عێراق خاوەنی پێگە و تایبەتمەندیی بەهێزە، ئەوەش وادەکات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵدا بەرزبکرێتەوە بۆئەوەی بگاتە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا”.

چاوشئۆغلۆ ڕوونیکردووەتەوە تورکیا بەنیازە دەروازەیەکی سنوری نوێ لەگەڵ عێراقدا لە نزیک گوندی “ئاوفاکوی” لە پارێزگای شرناخ بکاتەوە، کە تەنها ٧ کیلۆمەتر دوورە لە سێگۆشەی سنوری هاوبەشی تورکیا و سوریا و عێراقەوە.

ئەوە لەکاتتێکدایە ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.