نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بوویەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16-9- 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەم جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 59 دۆلار و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێک بە 54 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 66 دۆلار و 22 سه‌نت فرۆشرا.