سوودەکانی چا بزانە

بچووکردنەوە گەورەکردن

توێژینەوەیەک خواردنەوەی چا سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مێشک، زاناکان ئەگەر چا بە شێوازێکی ڕێکخراو بخورێتەوە ژیری مرۆڤ دەپارێزێت.

 

بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی “سەنگاپور” ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەو کەسانەی کەچایان بە شێوەیەکی ڕێکخراو خواردووەتەوە بە ڕێژەی چوار کوپ چا لە ڕۆژێکدا خاوەنی مێشکێکی تەندروسترن لەوانەی کە چاناخۆنەوە.

 

دکتۆر فێنگ لی،  سەرۆکی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە خواردنەوەی چا و قاوە بە شێوازێکی ڕێک هۆکارێکە بۆ پاراستنی مێشکی مرۆڤ و ژیری کەسە بەتەمەنەکانیش دەپاریزێت و بیرچونەوە و خەڵەفانیش دوادەخات هاوکات کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی بە گشتی.

 

و. دانا زەنگەنە