سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان کۆبوویه‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگره‌که‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان ئه‌نجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئه‌یلولی 2019، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت کۆبونه‌وه‌یه‌کیان، له‌گه‌ڵ لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکان ئه‌نجامدا، و  خه‌ختیان له‌ هاوسەنگی نێوان داهات و خەرجییەکان بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌.
‎هه‌روه‌ها، له‌ کۆبوونەوەکه‌دا گفتوگۆ کراوه‌ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان بەر لە هاتنی وەرزی زستان كردووه‌ته‌وه‌.
هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب