وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئێران تومەتبار دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن
ڕیاز ئاماژە بەوە دەکات هێرش بۆ سەر ئارامکۆ لێدانە بۆ ئابووری جیهان نەک تەنها کۆمپانیایەک.
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەروەی سعودیە ئەوەی خستووەتەڕوو ،لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە هێرشەکانی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی وڵاتەکەی دەریدەخەن ئێران هێرشەکانی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ،هێرشەکان بەپلەی یەکەم زیانی لە بەرهەمهێنانی وزەی جیهانی گەیاندوە و دەشڵێت ،لە هیچ کەسێکی قبوڵناکەین کە دەست بۆ ئاسایش و تێکدانی ژێرخانی ئابورییان بەرێت.
لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایەسەرگەورە کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە ئەم رووداوەش کاردانەوەیەکی جیهانی لێکەوتەوە.
و. دانا زەنگەنە