پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

شەممەی داهاتوو وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکات.

محەمەد ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی خستەڕوو “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شەممه‌ی داهاتوو 9ی ئازاری 2019، كاتژمێر یه‌كی دوای نیوەڕۆ، دەست بە كارەكانی دووەم وەرزی یاسادانانی ئەم خولە و دانیشتنەكانی دەكاتەوە”.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە 26ی كانوونی دووەمی 2019 كۆتایی بە یەكەم وەرزی یاسادانانی خۆی هێنا لە دوای پەسندكردنی تەنیا پەك پڕۆژە یاسا ئەویش بودجەی گشتی عیراق بوو.

 

یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دەبێت کاری لەسەر بکات تەواوکردنی کابینەکەی عەبادییە کە تا ئێستا چەند وەزارەتێکی بێ وەزیر ماونەتەوە.