وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە وەرگتنی مۆڵەتی نەخۆشی لەلایەن پزیشکەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەت هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، پێویستیشه‌ له‌ نۆرینگه‌ی تایبه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كارنه‌كات.
ئەوەش خراوەتەڕوو ،پێویستە سەرجەم پزیشکەکان لە کاتی دەرچونی ئەم بڕیارەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و بە پێچەوانەشەوە لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ ئەو پزیشکانەدا دەکرێت کە پابەندی بڕیارەکە نابن.
هەواڵ. دانا زەنگەنە