شاندێکی باڵای عێراق سەردانی هەرێم دەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار سەردانی هەرێم بکەن و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەریم کۆببنەوە.

ئەمڕۆ شاندێکی بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامێتی فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و چەند ‏بەرپرسێکی دیکە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەنە هەرێمی کوردستان.

 

فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە نەوت و بودجە و ناوچە کێشە لەسەرەکان شاندەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

 

 

بڕیاربوو پیشتر شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە بودجە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ‏عێراق هەیە و دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وەزیری پلاندان دەچێتە ئەمریکا، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان ‏بۆ بەغدا دواخراوە.‏

هەواڵ. پێشکەوت خلیل