سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە ئەمینداری هاوپەیمانی ناتۆ

بچووکردنەوە گەورەکردن

عەبدولمەهدی نا‌هێڵێت عێراق ببێتە مایەی زیان بۆ وڵاتانی چواردەور، دەبێت بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە بکرێت لە گەڵ کێشەکانی ناوچەکەدا.

 

 

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازیکرد لە یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ و وەفدی یاوەری کە پێکهاتبوون لە سەرکردەی باڵای هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا و هەردوو جێگرەکانی.

 

لە دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لە هەماهەنگی هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و خۆڕاگیری لە بەردەم ئەو گرژیانەی لەم دواییەدا ناچەکەیان گرتووەتەوە.

 

عەبدولمەهدی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ڕێگا نادەن عێراق ببێتە مایەی زیان بۆ وڵاتانی چواردەور و دەبێت بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە بکرێت لە گەڵ کێشەکانی ناوچەکەدا.

 

و. دانا زەنگەنە