هاوپەیمانی بەشداریی پانێڵێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی هاوپەیمانی بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کرد دیدی هاوپەیمانی خستەڕوو سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەو پاراستنی شکۆی هەڵبژاردنەکە.

 

لەشاری هەولێر ڕێکخراوی NDI پانێڵێکی سیاسی ڕێکخست سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و نوێنەری هێزو لایەنە سیاسیەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداربوون تیایدا و ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بە چۆنێتی هەڵبژاردنەکان.

 

سەردار سۆفی و کامل جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی وەک نوێنەری هاوپەیمانی بەشداریی پانێڵەکەیان کردو تیایدا دیدو ڕوانینی هاوپەیمانییان خستە ڕوو لەسەر هەڵبژاردنەکان و چۆنتی بەرێوەچوون و پاراستنی پاکی و بێکێشەیی هەڵبژاردنەکان.

 

بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ناوچە کێشەلەسەرەکانیش لایەنە کوردییەکان ڕێککەوتوون بە یەک لیستی هاوبەش بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن.

 

 

 

ژوری هەواڵ