ڕەوتی حیکمە بانگهێشتی هاوپەیمانی دەکات بۆ کۆنگرەیەکی گرنگ لە شاری بەغداد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی نوسینگەی سلێمانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانیی نیشتمانیان کردو بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان ئاراستەکردن بۆ بەشداریکرن لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئافرەتان لە بەغداد.

 

ئەمڕۆ ١٧ ئەیلول لەدەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی هەریەک لە ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی دەڤەر و محەمەد مەحیەدین و مەریوان جەبار و عادل عەبدولقادر و ڤینۆس سامان ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەر پێشوازییانکرد لە وەفدێکی نوسینگەی سلێمانی ڕوەتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن بەرپرسی پەیوەندیەکانی نوسینگەکەو چەند ئەندامێکی نوسینگەکە.

 

وەفدەکەی ڕوەتی حیکمە بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیەکانی هەردوولا کردو دوپاتی کارو پرۆژەی پێکەوەییان کردەوە لە داهاتوداو جەختیان لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی هێزێکی کاریگەرو جیاواز دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عێراقداو چاوەروانی گەشەسەندن و کاری باشتری لێدەکرێت.

 

هەر لەدیدارەکەدا وەفدەکەی ڕەوتی حیکمە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ڕەوتەکەیان ئاراستەی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی تایبەت لەسەر پرسی ژنان و ئافرەتان لە بەغدادی پایتەختی عێراق کە ڕەوتەکە ڕێکی دەخات.

 

شاندەکەی هاوپەیمانی سوپاسی ڕەوتی حیکمەیان کرد بۆ سەردان و بانگهێشتنامەکەیان و دووپاتی پەیوەدنییان کردەوە لەگەڵ ڕەوتەکە.

 

 

 

 

ژوری هەواڵ