وزەی سەوزیی پاندا

بچووکردنەوە گەورەکردن

کۆماری چینی فیدراڵ لەمیانەی ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ پرۆگرامی گەشەی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP لەساڵی ٢٠١٧ لەیەکەم ھەنگاویدا لەھەرێمی داتوونغی ووڵات بڕیاریدا بەدروستکردنی یەکێك لەگەورەترین بنکەکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لەتیشکی خۆر، ناودەبرێت بە«وزەی پاك» کە ھەڵکەوتەی جوگرافیاکەی زۆرگونجاو، و لەبارە بۆ بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبا لەسەرچاوەی تیشکی خۆر.

 

ئەوەی کەجێی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە حکومەتی چین داوایکرد بەشێوەیەك ئەندازەبکرێت لەکاتی بینین لەئاسمانەوە شێوازێکی جوان وسەرنج ڕاکێشی ھەبێت.

 

دوای ڕاوێژی نێوان حکومەت وسەرمایەدارانی بواری ووزە بڕیاردرا بەوەی ئەم وێستگەیە لەشێوەی ئاژەڵی ناوازەو نەرمونیانی « وورچی پاندا » بێت کەئاژەڵێکی نازدارو دەگمەنه‌، پاشان توانیان ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری ١٥٠٠ فەدان زەوی بنیاد بنێن.

 

لەیەکەم قۆناغدا توانرا ھێزی ٥٠ مێگاوات ووزەی پاکژ بەرھەمبھێنن، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا توانرا بگەنە قۆناغی کۆتایی لەدروستکردنی وێستگەی ووزەی سەوزی پاندا کەلە توانایدا ھەیە بڕی ٣.٢ ملیار کیلۆوات لە سعاتێكدا بەرھەم بھێنێت.

 

لەماوەی ٢٥ ساڵدا، ئەم وێستگەیە بڕی ١ ملیۆن طن لەخەڵوزی بەردی گێڕایەوە بۆدەوڵەوت کەبەکاردەھات لەبەرھەمھێنانی ئەم بڕە ووزەیە سەرەڕای پاراستنی ژینگەی ناوچەکە کە بڕی ٢.٧٤طن گازی کاربۆن کەلەکاتی بەرھەمھێنانی بۆئەم ووزەیە دەچووەئاسمان.

 

دەوڵەت بڕیاریداوە لەپێناو پاراستنی ژینگەو پاك ڕاگرتنی ووڵات لەپیس بوونی ژینگە بۆماوەی ٥ ساڵ بەردەوام بێت لەدروستکردنی لەم جۆرە وێستگانە لەسەرانسەری ووڵات.

 

وە پرۆگرامی گەشەی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە دەوڵەتی کۆماری چین بۆدەستپێکردنی بەبنەماکانی پاراستنی ژینگەی جیھان، ئەم پڕۆژەیەی بەبەشێك لەکۆششێکی گەورەی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری دەوڵەت لەقەڵەمدا بۆ بەھێزکردنی توانستی کێبڕکێ لەنێوان لاوانی ووڵات بۆداھێنانی ناوازەتر لەپێناوپاراستن وسەلامەتی ژینگەی جیھانی.

 

وەرگێران. دانا محەمەد مەجید