مایک پینس ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ جیهان

بچووکردنەوە گەورەکردن

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێران بەرهەمهێنی گروپە تیرۆرستییەکانە لە ناوچەکەدا.

 

مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” ئێران بەرهەمهێنی گروپە تیرۆرستییەکانە لە ناوچەکەدا و هەڕەشەیەکیشە بۆ سەر جیهان”.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لێکۆڵێنەوەیەکی ورد دەکات لە سەر کەیسی هێرشەکەی سەر کۆمپانیای نەوتی سعودی ئارامکۆ.

 

 

پینس وتیشی هێزەکانیان لە تەواوی ئامادەباشیدان بۆ وڵامدانەوەی هێرشبەرەکان، بەڵام چاوەڕوانی دوا بڕیارن لە سەر لێکۆڵینەوەکان.

 

و. دانا زەنگەنە