عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌کات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای بۆسکالیسی هۆڵەندی به‌مه‌به‌ستی بەرزکردنەوەی توانای نەوتی عێراق لە هەناردە و کۆگاکردن دورگه‌یه‌ک داده‌مه‌زرێنێت.

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات، یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای بۆسکالیسی هۆڵەندی واژۆ کرد، ئەوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای نەوتی عێراق لە هەناردە و کۆگاکردن.

 

به‌پێی زانیاریه‌کان، کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بە داڕشتن و توێژینەوەی گشتگیر بۆ پڕۆژەکە بە مەبەستی دامەزراندنی دوورگەکە لە ماوەی ساڵێکدا، و دواتر دەست بەکارکردن دەکەن و پرۆژەكەش دوو ساڵ دەخایەنێت، بەوەش کۆی ماوەی پڕۆژەکە 3 ساڵ دەخایەنێت.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب