ئەمڕۆ شاندێکی باڵای بەغداد سەردانی هەرێم دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە شاندێکی باڵای بەغداد بە یاوەری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەند پرسێک لەبارەی بودجەوە تاوتوێدەکات.

 

 

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ یاوه‌ری چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سەردانی هه‌رێمی كوردستان دەکات، و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گفتووگۆ له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، و پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2020ی عێراق و چه‌ند یاسایه‌كی‌ دیكه‌ تاوتوێدەکەن.

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دارایی عێراق بەسەردانێک گەیشتنە ھەولێر و له‌گه‌ڵ  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب