ڕۆحانی: حوسیەکان هێرشیان کردەسەر کێڵگەنەوتیەکانی سعودیە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سعودیە و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا شەڕیان لە یەمەن دەستپێکرد و ئەو وڵاتەیان وێران کرد.

 

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “ئێمە ئاژاوەمان ناوێت، کێ ئاژاوەکەی بەرپاکرد لە ناوچەکەدا؟.. یەمەنیەکان نەبون، ئەمریکا، سعودیە، ئیمارات، چەند وڵاتێکی دیاریکراوی ئەوروپی و دەوڵەتی ئیسرائیل بو کە بەرپایان کرد”.

هێرشیان

 

ڕۆحانی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە وتی، “حوسیەکان ئەو هێرشەیان ئەنجامدا، وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ  ئەو هێرشانەی لایەن سعودیەوە دەکرێتە سەر نەخۆشخانە، خوێندنگە و بازارەکانی یەمەن”.

 

رۆحانی وتیشی، یەمەنیەکان قوتابخانە یاخود نەخۆشخانەیەکیان لە ئارامکۆ بۆردومان نەکردووە بەڵکو ناوەندێکی پیشەسازییان بە ئامانج گرتووە.  “بەم کارەیان یەمەنیەکان هۆشداریان داوەتە ئەوانەی شەڕی یەمەنیان دەستپێکردووە”.
هەواڵ. شەهێن وەهاب