وەفدێکی هاوپەیمانی و پارتی الحقی تورکمانی بارودۆخی کەرکوکیان تاوتوێکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی نیشتمانی، سەردانی پارتی الحقی تورکمانیان کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە بارودۆخی شارەکە تاوتوێکران.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو، لە هەریەکە لە، کامل جەلال کارگێڕی دەڤەری کەرکوک، سەلام عەزیز و محەمەد سەعید ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ستار پاشا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د. عەبدولمەجید لە دەستەی ڕاوێژکاریی و تارق تەها ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەر، لەلایەن عەبدولسەلام الدباغ بەرپرسی یەکەمی ئەو حزبە لە کەرکوک و هەریەکە لە اتیلا جابرلی و ارجان بیرقدار و یوسف الهرمزی و محمود البرزولە ئەندامانی لیژنەی مەرکەزی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا، باسیان لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکە و هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان نەتەوە ڕەسەنەکانی شارەکە کرد، کە خزمەت بە هاونیشتمانیانی کەرکوک بکات.

 

لە بەشکی تری گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا، بۆ زیاتر لێک نزیک بونەوە بەرپرسی پەیوەندیەکانییان ڕاسپێردران کە کار لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکان و دیدارەکانی نێوانیان بکەن.

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ