ڤیزای چوونەدەرە بە ڕۆحانی نادرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژە بەوەدەکەن، گەر تا دوو کاتژمیری دیکە ڤیزا بە سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی و وەزیری دەرەوە محەمەد جەواد زەریف نەدرێت، ئەوا ناتوانن بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.

 

 

 

تا ئیستا ڤیزای چونەدەرەوە بە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران نەدراوە و بەو هۆیەوەشەوە لەگەڵ شاندی ئامادەکاری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە نابن.

 

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرباری سەپاندنی سزا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا، بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لە نیوان هەردوو وڵاتدا، و بەتایبەت هێرشە موشەکییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە و تۆمەتبارکردنی ئیران لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمەش بووە هۆی بەستنی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل