پارێزگارەکانى هەرێم بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى سەردانی چین دەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

پارێزگاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ن.

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق بە هاوبەشی شاندی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی وڵاتی چین بکەن بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی ئابوری نێوان هەردوولا.

 

شاندەکە بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتە دەکان، و هەولێر و دهۆك لەگەڵ بەشێك لە پارێزگارەكانی دیكەی خوار و ناوەڕاستی عێراق بەشداردەبن.

 

سەردانەكە بۆ بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندیەکی ئابوری بەهێز و وەبەرهێنانی وڵاتی چین لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەواڵ. شەهێن وەهاب