ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دانانی خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبۆوە، لەکۆبونەوەکەدا وەفدی دانوستاکار پێکبھێندرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردولا.

بەگوێرەی زانیاریەکان، خالید شوانی بۆ سەرپەرشتی وەفدی دانوستانکار ڕاسپێردراوەو ھەریەک لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ھەماھەنگ دەبن بۆ دانوستانەکان.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب