ترەمپ: سزاکانی سەر ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکەین

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد دەکەن و بۆ ئەومەبەستەش داوای لەوەزیری گەنجینەی وڵاتەکەی کردوە سزاکانی سەر ئێران قورستربکات.

 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، “فەرمانم بە وەزیری گەنجینە کردوە کە سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکات.”

 

تویتەکەی ترامپ لە دوای ڕاگەیەندراوێکی حەسەن رۆحانی دێت، کە ئەمریکا و سعودیە و چەند وڵاتێکی دیاریکراوی ئەوروپی تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئارامی ناوچەکە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب