هاوپەیمانی لەگەڵ کونسوڵی ئوردون کۆبوەوەو باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی باڵای هاوپەیمانی سەردانی کونسوڵی ئوردونیان کردو باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوانیان کردو هەماهەنگی نێوانیان بە پێویست و گرنگ وەسفکرد.

 

ئەمرۆ شاندێکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە پێکهاتبوو لە محمد عبداللە و ڤالنتینا عبدالرحمن ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژان و شیرازعبدالغنی ئەندامی نووسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی سەردانی کونسڵخانەی ئوردونیان لە ھەولێر کرد و لەگەڵ کونسوڵ و یاریدەدەری کۆنسوڵ کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەپەرەپێدانی پەیوەندی ھەردوولا کرا لەچوارچێوەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ھاوبەشی نێوان هەرێم و ئوردون.

 

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەیان بریتی بوو لە باسکردن لە بنەما و پرەنسیپەکانی ھاوپەیمانی بۆ کایەی سیاسی و ڕوانین و دیدی هاوپەیمانی خرایەڕوو بۆ کونسوڵی ئوردن.

 

لەبەرامبەردا کونسوڵی ئوردون وێرای سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەردانەکەی وەفدی هاوپەیمانی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربری بۆ ھەرھەماھەنگی و ھاریکاریەک بەمەبەستی پێشخستنی بنەما و پرەنسیپە سەرەکیەکانی ھاوپەیمانی.