هێلەک زەردەکان بەردەوامن لە خۆپیشاندان

هێلەک زەردەکانی فەرەنسا بەردەوامن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دوێنێش جارێکیتر ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و لە چەند شارێکیش گرژی لەنێوان ئەوان و پۆلیسدا دروستبوو.

 

دوێنێ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠١٩ لە چەند شارێکی گەورەی فەرەنسا بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان بەردەوامییان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.

 

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێیاندا هێلەک زەردەکان داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسایان کرد.

 

لە مۆناکۆ و چەند شارێکی تری فەرەنسا خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزیی لێکەوتەوە و پێکدادان لەنێوان خپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویدا.