شاندێکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ئێران دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی هاوپەیمانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کردو وێڕای پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێ تەئکیدیان لە پەیوەنییەکانی هەردوولا کردەوە

 

ئەمڕۆ شاندێکی هاوپەیمانی کە پێکهابوون لە دکتۆر ئاشتی ستار ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و دکتۆرهەڵمەت بەرپرسی  دامەزراوەی گەشەپێدانی ئابوری و نەوزاد انور ئەندامی نوسینگەی سەرۆک و هیجران جوکل ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەردانی قونسوڵی ئێرانیان کرد لە هەولێر.

 

شاندەکەی هاوپەیمانی لەلایەن ئاغای نەسروڵا رشنودی سەرقونسوڵی ئێران پێشوازییان لێکراو لە دیداریکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی هاوپەیمانی بۆ دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێ، هەردوولا جەختیان لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوەو بە گرنگییەوە باسیان لێوەکرد.

کونسوڵی ئێران سوپاسی سەردان و پیرۆزباییەکەی هاوپەیمانی کردو لەڕێگەی ئەوانەوە سوپاسی تەواوی هاویدانی کرد بۆ پیرۆزباییەکەیان و هیوای خواست پەیوەندییەکانی کونسوڵخانەکەو هاوپەیمانی لە ئاستێکی باشدا بن و بتوانن پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن.